
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە سێ وڵاتی "فەرانسە، ئاڵمان و بریتانیا" ڕادەستی شورای حوکامی ئاژانسی نێونەتەوەیی ناوکییان کردووە، هاتووە: "بەرنامەی ناوکیی ئێران بەرەوپێش چووە و هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئەمنییەتی نێونەتەوەیی".
هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو ڕێژیمە ئاستی پیتاندنی ئورانیۆمی بەرز کردووەتەوە و بە شێوەیەک لە چەکی ناوکی نزیک بووەتەوە.
لەو پەیوەندییەدا یەکیەتیی ئورووپا وتوویەتی: "ئێمە نیگەرانی ئەوەین کە ئێران بگات بە پیتاندنی ئورانیۆمی زۆر بەرزتر لەو ئاستەی کە ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو".
هەروەتر نوێنەری ئامریکا لە شورای حوکام داوای کردووە کە ڕێژیمی ئێران نابێ چیدیکە باسی لابردنی ئەو گەمارۆیانە بکات کە پەیوەندییان بە بەرنامەی ناوکییەوە نییە.