کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرانسە خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین قەدەغە کردووە

18:32 - 25 بانەمەڕ 2721

"ژڕاڵد دارمانین" وەزیری نێوخۆی فەرانسە ماوەی دوو ڕۆژ لەمەوپێش ڕایگەیاندبوو کە فەرماندارییەکان بەپێی لێکدانەوەی خۆیان دەتوانن خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین قەدەغە ڕابگەیەنن.

بەهۆی نیگەرانیی "دارمانین" لە تێکچوونی دۆخی گشتیی وڵاتی فەرانسە لە کۆبوونەی خەڵک بۆ پشتیوانی لە فەلەستین بڕیاری قەدەغەکردنی خۆپێشاندانی بە فەرماندارییەکان داوە.

هۆکارێکی دیکەی ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کە لە هەمبەر خۆپێشاندانێکی هاوشێوە لە وڵاتی فەڕانسە ئاڵۆزی لێ کەوتبووە.

لە لایەکی دیکەوە وەزیری وڵاتی فەرانسە وتوویەتی نامهەوێ لە فەرانسە درووشمی دژی جوولەکە بدرێت.

ئەمڕۆ بەشیک لە خەڵک لە شەقامەکانی فەرانسە بۆ خۆپێشاندان کۆ ببوونەوە کە لەلایەن پۆلیسی فەرانسەوە بڵاوەیان پێکرا.