کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرانسە لە ئێران کشایەوە

18:51 - 16 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: کۆمپانیایەکی کەشتێڕانیی فەرانسە سەرجەم هاوکارییەکانیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕاگرت.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" بڵاوی کردەوە، سێهەمین کۆمپانیای کەشتێڕانیی جیهان لە بواری گواستنەوە و گەیاندنی فەرانسه بە ناوی (سی ئێم ئەی. سی جی ئێم) "CMA ,CGM"، بەهۆی بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران لە لایەن دەوڵەتی ئامریکا، هاوکارییەکانیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕاگرت.

لەو بارەیەوە "ڕۆدۆڵف سادی" بەڕێوەبەری گشتی ئەو کۆمپانیاییەڕایگەیاندووە: "ئێمە بڕیارمانداوە کۆتایی بە خزمەتگوزارییەکانمان لەگەڵ ئێران بهێنین".

بڕیاری ئەو  کۆمپانیایە لە کاتێکدایە، حەفتەی ڕابردوو، "حەسەن ڕۆحانی"، سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر ڕێژیم لە لایەن ئامریکاوە گەیشتە ئورووپا و چەند کۆبوونەوەیەکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای چه‌ند وڵاتێک ئەنجامدا.

هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کۆمپانیای "مێرسک"ی دانمارک، سەرجەم هاوکارییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕاگرت.

لە دوای هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام سەرەڕای ئەوەی کە گەمارۆی ئابووری دژی ڕێژیمی ئێران پەسند کرا، ژمارەیەک کۆمپانیاش هاوکارییەکانیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕاگرت.