کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرمانبەرانی ئاگرکوژێنەوەی مەهاباد ناڕەزایەتییان دەربڕی

12:53 - 21 رێبەندان 2719

ماوەی چەندین مانگە فەرمانبەرانی ئاگرکوژێنەوەی مەهاباد مووچەی مانگانەیان پێ نەدراوە و بەو هۆیەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەو فەرمانبەرانە وتوویانە، ماوەی چەندین مانگە مووچەیان پێنەدراوە و تەنانەت ئیزافەکاریی ئەو فەرمانبەرانە لە ساڵی ٩٧ـەوە پێیان نەدراوه.

هاوکات ئەو فەرمانبەرانە باسیان لەوە کردووە، شارەداری لەبەردا نییە کە مووچەی ئەو کرێکارانە بدات.

ناڕەزایەتیی ئەو فەرمانبەرانە لە کاتێکدایە کە باقیی کرێکار و فەرمانبەرەکانی دیکەی شارەداریی مەهاباد مووچەکانیان دواکەتووە و پێیان نەدراوە.

مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، خەڵکی مەهاباد، بەنیسبەت هەڵبژاردنی شۆرای شار نیگەرانیی خۆیان  دەربڕیبوو و دژی هەڵبژاردنی شۆرایەک بوون کە لە کارنامەی کاریی خۆیدا سەرکەوتوو نەبووە.

لەو هەڵبژاردنەدا خەڵک بەنیسبەت هەڵبژاردنی "کامران فاتێح"، وەکوو شارەداری داهاتووی مەهاباد ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.

خەڵک باسیان لەوە دەکرد، بەڵگەکان پێشاندەری ئەوەن کە "کامران فاتێح" بەرپرسێکی گەندەڵە.

"کامران فاتێح"، پێشتر شارەداری پیرانشار بووە کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا ملیۆن‌ها پارەی لە گیرفانی خەڵک دەرهێناوە؛ خەڵکی پیرانشاریش ڕێژەیەکی بەرچاو بەڵگەیان سەبارەت بە گەندەڵییەکانی بۆ پارێزگار ناردووە، بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبووە.

بۆ دامەزراندنی "کامران فاتێح"، پێنج ئەندامی شۆرای شاری مەهاباد وەک "حامید حەیدری، سەید عەباس حوسێنی، یوونس قۆیتاسی، سامان ڕاهنەما و کاوە خزری" پشتیوانییان لە ناوبراو دەکرد.