کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرمانبەرانی شیرکەتی "خەرمان" لە لوڕستان بەهۆی پێنەدانی مووچە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە

12:44 - 13 پووشپەڕ 2722

فەرمانبەرانی شیرکەتی دەرمانسازیی "خەرمان" لە پارێزگای "لوڕستان" بەهۆی پێنەدانی مووچە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

ئەو فەرمانبەرانە وتوویانە: "ئەوە هیچ کە خاوەنی ئەو شیرکەتە جێژنانەمان ناداتێ بەڵکوو شەش مانگە مووچەی پێنەداوین و دەڵێ پارەم نییە".

ئەو فەرمانبەرانە داوایان لە بەرپرسانی فەرمانگەی کار و دامەزراوەکانی چاودێری کردووە کە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.

کرێکاران و فەرمانبەرەکانی شیرکەتەکان لە کوردستان و ئێراندا بەهۆی نەبوونی پارە بەردەوام ناڕەزایەتی دەردەبڕن.