کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندار و نوێنەری ڕێژیم لە بۆکان لەگەڵ خەڵک ڕاستی ناڵێن

12:18 - 18 خاکەلێوه 2720

پزیشکان و کادری نەخۆشخانەی بۆکان ڕایانگەیاندووە کە فەرمانداری بۆکان و "قەسیم عوسمانی" وتوویانە کە کەلوپەلی نەخۆشخانەمان بۆ نەخۆشخانەی بۆکان دابین کردووە، بەڵام ئێمە ئەو ئیدعایە ڕەت دەکەینەوە.

یەکێک لە پێرسۆنێلەکانی نەخۆشخانەی بۆکان باسی لەوە کردووە کە قسەکانی "قەسیم عوسمانی" و "خوسرەوپوور" فەرمانداری بۆکان ڕاست نییه.

لە بۆکان ئەگەرچی کەلوپەلی پزیشكی لە نەخۆشخانەکاندا نییە تەنانەت دەمامکیش لە نەخۆشخانە دەدروون.

فەرمانداری بۆکان بە خێرخوازانی وتووە ئێمە پێویستیمان بە یارمەتی نییە و نەخۆشخانە خۆی هەموو کەلوپەلێکی هەیە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو خێرخوازانی بۆکان کەلوپەلی پزیشکیان بۆ نەخۆشخانە کڕیبوو کە دواتر ئەو کەلوپەلانە لە بازاڕی ڕەشدا فرۆشرابوونەوە.