کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرمانداری خوڕەمشار کەوتە بەر ڕق و بێزاریی خەڵکەوە

12:32 - 12 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: خەڵکی ناڕازیی خوڕەمشار دژ بە فەرمانداری ئەو شارە دروشمیان دا.

فەرمانداری خوڕەمشار کە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ناڕەزایەتییەکان ڕۆیشتبووە نێو خەڵکەوە، لەگەڵ ڕق و بێزاری  و دروشمی خەڵکی ئەو شارە بەرەوڕوو بووەوە.

بەپێی ڤیدئۆییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەواڵدەرییەکانی دەرەوەی ئێران بڵاو کراوەتەوە، خەڵکی ڕاپەڕیو و ناڕازیی خوڕەمشار لە کاتی سەردانی فەرمانداری ئەو شارە، بە دروشمی؛ "مسئول بی‌لیاقت نمی‌خوایم، نمی‌خوایم"، "مرگ بر بی‌غیرت" و "حیاتی حیا کن، خرمشهر رو رها کن"، پێشوازییان لێ کردووە.

چوارەمین ڕۆژە کە خەڵکی خۆڕەمشار بە هۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، بارودۆخی خراپی ئەو شارە و پشتگوێخرانیان لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیدەربڕین لەو شارە بەردەوامە.