کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرمانداری پاوە بەهۆی گەندەڵیی ماڵیی و ئەخلاقی لەسەر کار لابردرا

13:03 - 18 پووشپەڕ 2721

بەپێی سەرچاوەکانی نێوخۆی ئێران، ''پەرویز ئیدە پوور'' فەرمانداری شاری پاوە بەهۆی گەندەڵیی ماڵیی و ئەخلاقی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران دوای ٨ ساڵ بەرپرسیارەتی لەسەر کار لابردرا.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ڕێژەی  گەندەڵییەکانی فەرمانداری پاوە لە بوارە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا بە ڕادەیەک زۆرە کە تەنانەت هیندێک لە نزیکانی ناوبراو لەو گەندەڵییەدا تێوە گلاون کە چەند کەسیان دەسبەسەر کراون.

چەندین ساڵە خەڵکی شارە پاوە بەنیسبەت فەرمانداری ئەو شارە ناڕزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام بەرپرسانی باڵای ڕێژیم چاوپۆشییان لە گەندەڵیی ناوبراو کردووە.

گەندەڵییەکانی ناوبراو بە ڕادەیەک زۆر بووە کە لە میدیاکانی نێۆخۆی ڕێژیمیشدا دەیان جار باسی لەسەر کراوە.