کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی گوردانی ٣١٠ی سپای پاسدارانی شنۆ کوژرا

11:17 - 7 بانەمەڕ 2721

 لە ئاکامی تێکهەڵچوونی ئەندامانی سپا لەنێو پادگانی تێرۆریست "سەمەد بوستانی" لە شاری شنۆ، فەرماندەی گوردانی ٣١٠ی سپای پاسداران کوژرا.

 ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی بانەمەڕ، شەڕ و تێکهەڵچوونێک لەنێوان سەربازێکی پادگانی "سەمەد بوستانی" بە ناوی "حەسەن مەعسووم نژاد" و بەرپرسی گوردانی خۆی، سەرهەنگ "وەحید زەرئەفشان" فەرماندە گوردانی ٣١٠ی سپای پاسدارانی شاری شنۆ هاتووەتە ئارەوە کە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئەو سەربازە، بەرپرسی گوردانەکەی خۆی بکوژێت.

ئەو سەربازە دوای کوشتنی ئەو سەرهەنگە، سەربازێکیش دەکوژێت و لە ئاکامدا خۆشی دەکوژێت.

ئەو پادگانە لە گەڕەکی "شەکرئاباد"ی شنۆ هەڵکەوتووە.