کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شنۆ بە هەڕەشە پایگای بەسیج دادەمەزرێنێت

11:24 - 18 بانەمەڕ 2720

کاربەدەستانی سپای تێرۆریستی پاسداران و بنکە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیان لە شورای گوندەکانی "کانی ‌ڕەش، سەوجە، حەسەن‌ نووران و دێشەمس" کردووە کە دەبێ هەر چۆنێک بێت پایگای بەسیج دابمەزرێنن.

پاسداری تێرۆریست "چەشمە عەلی حوسێنی"، فەرماندەی سپای شنۆ، خەڵکی "شەیتاناوێـ"ـی ورمێ، زۆر بەتوندی هەڕەشەی لە بەخشداری نەڵۆس کردووە و وتوویەتی: "ئیتر کات تەواوە و من هەرچی زووتر لەو گوندانە جێگایەکم بۆ پایەگا دەوێت" .

ئەو تێرۆریستە هەڕەشەی کردووە کە بە زۆریش بێت مڵكی خەڵک داگیر دەکەن.

لە گوندی دێشەمس، مڵکی خانووی تەندروستی، مڵکی قوتابخانە و هاووڵاتییەکی دیکەیان بۆ دانانی پایگا دەستنیشان کردووه.

بۆ دامەزراندنی ئەو پایگایە، بەکرێگیراوان و بەسیجەکان یارمەتیی کاربەدەستانی ڕێژیم دەدەن هەتا ئەو پایگایە دابمەزرێت.

لە گوندی دێشەمس چەند بە کرێگیراوی ڕێژیم یەک لەوانە "ک.س"، یارمەتیی ڕێژیم دەدات تاکوو ئەو پایگایە دابمەزرێت.