کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی سپای قودس وتوویەتی، هیچ حیسابێک بۆ عەرەبستان ناکەین

16:53 - 5 سەرماوەز 2720

فەرماندەی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "عەرەبستان بوونەوەرێکی سپڵەیە و ئێمە هیچ حیسابێکی بۆ ناکەین".

" ئیسماعیل قائانی" وتوویەتی، عەرەبستان هیچ ئیرادە و دەسەڵاتێکی نییە و ئامریکا دەتوانێت پارە لە گیرفانی دەربێنێت و بیدات به کافرەکان.

" قائانی" عەرەبستانی بە حکوومەتێکی نەزان وەسف کردووە و وتوویەتی، هێزی ئیلاهی لە ڕیشەی دەردێنێت.

لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی عەرەبستان ڕایگەیاندووە، ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای گرووپە چەکدارەکانیەوە ئابووریی جیهانی خستووەتە مەترسییەوە.

عەرەبستان داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کردووە پێش بە دەستپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکی بگرێت، هەروەها داوای لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی کردووە کە چاوەدێرییەکان بەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران چڕتر بکاتەوە.