کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشوازیی لە "والی دروودی"کرد

12:28 - 1 رێبەندان 2719

کوردستان میدیا: "والی دروودی" یەکێک لە دێرینەترین زیندانیانی سیاسیی کورد لە دوای ئەویکە پەیوەست بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بوو، لە ڕێوڕەسمێکدا لە لایەن فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشوازیی لە "والی دروودی" یەکێک لە دێرینەترین زیندانیانی سیاسیی کورد کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا بەرپرسانی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشدار بوون.

لەو ڕێوڕەسمەدا، هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک ڕێزگرتنێک لە خەبات و خۆڕاگریی والی دروودی، بە سانی نیزامی پێشوازیان لە ناوبراو کرد.

دواتر لە لایەن "کاوە بەهرامی" بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بە والی دروودی کرا.

بەهرامی دواتر وێڕای ئەوەیکە بەخێرهاتنی والی دروودی کرد، سپاسی خەباتی ناوبراوی کرد کە لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا بوو بە نموونەی خۆڕاگری و بە ئیرادەی خۆی چۆکی بە دوژمن دادا.

"والی دروودی" زیندانیی سیاسیی کورد دوای ٢٣ ساڵ زیندان کە لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا ئازاد کرا؛ پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

والی دروودی، دوای ئەو ڕێوڕەسمە پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوو.