کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی کوژرا

12:45 - 22 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: فەرماندەیەکی میلیشیا چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە کەربەلا و لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢١ی بەفرانبار، "تالب عەباس ئەلساعدی"، فەرماندەی حەشدی شەعبیی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە کەربەلا، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لەگەڵ دوو کەسی دیکە دەستڕێژیی گولـلەیان لێکرا و کوژران.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو کەسانە کە تەقەیان لەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی کردووە بە چەکی پێشکەوتوو تەیار بوونە و سینگی ناوبراویان کردووەتە ئامانج کە دەستبەجێ کوژراوە.

تێلێڤیزیۆنی "ئەلفورات"، لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەتییەوە هەواڵی کوژرانی "تالب عەباس ئەلساعدیـ"ـی پشتڕاست کردووەتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە ڕێبەرانی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، لەلایەن کەسانێکی ناسراو و نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج و کوژراون.