کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی دێرینی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەنگەری به هاوڕێیانی ئەسپارد

16:38 - 9 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: یەکێک لە فەرماندە دێرینەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە  وڵاتی سوئید، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد و سەنگەری خەباتی بە هاوڕێیانی ئەسپارد.

ڕۆژی دووشەممە، ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، فەرماندەی قارەمان "حەسەن زارعی" ناسراو بە "حەسەن سەرسپی" بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

فەرماندە حەسەن سەرسپی، ساڵی ١٣١٨ هەتاوی لە گوندی سەڵەواتاوا سەر به شاری سنە لە دایک بووە.

فەرماندە حەسەن سەرسپی هەمیشە دەیگوت: "یەکێک لە ئیفتخاراتی تەمەنی من ئەوەیە کە لە درێژەی ژیانمدا پێشمەرگە بوومە".

ناوبراو قۆناغی خوێندنی لە حوجرە و قوتابخانەی دەوڵەتیدا تەواو کرد.

بنەماڵەی کاک حەسەن، بە هۆی تێکۆشان و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات لەژێر گوشار و هەڕەشەدا بوون، بەڵام هیچکات تەسلیمی ویستەکانی ڕێژیمی ئێران نەبوون و بە هۆی گوشارەکان ناچار بوون کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ کوردستانی باشوور بەجێ بێڵن.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ئەو فەرماندە قارەمانە دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.