کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی سپای پاسداران وتوویەتی ئێران باشترین نیزامی دێموکراسی لە جیهاندا هەیە

17:16 - 18 خەزەڵوەر 2720

''حەسەن حەسەن زادە'' فەرماندەی سپای ''سەیدولشوهەدای'' پارێزگای تاران ڕۆژی شەممە١٨ی خەزەڵوەر، وتوویەتی ئێران باشترین نیزامی دێموکراسی لە جیهاندا هەیە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئامریکا وتوویەتی: "بەو هەڵبژاردنەی ئامریکا دەرکەوت کە ئێران باشترین نیزامی دێموکراسی له جیهاندا هەیە و دێموکراسی لە ئامریکا تەنیا دروشمە".

ئەو فەرماندەی سپای پاسداران باسی لەوە کردووە وڵاتێک که هەمیشە ئیدعای شارستانییەت، مافی مرۆڤ و دێموکراسی کردووە ئەمڕۆ دەیبینین کە خۆیان یەکتر بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکەن و خەڵک هیچ ڕۆڵێکیان لە هەڵبژاردنەکان نییە.

ئەو قسانەی ''حەسەن زادە'' لە حاڵێکدایە کە ''مایک پۆمپێئۆ'' وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکدا ڕوو لە ڕێبەری ڕێژیمی ئێران نووسیبووی: ''ئێوە بە تەنیا سەدان ملیۆن دۆلارتان لە خەڵکی خۆتان دزیوە. هەڵبژاردنەکانی ئێوە گاڵتەیەکە و شیاویی سەدان بەربژێر بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ڕەت دەکرێتەوە''.

''پۆمپێئۆ'' وتبووی: ''ئەمڕۆ خەڵکی وڵاتی ئێوە لە برسیەتیدان، چوونکە ئێوە میلیاردها دۆلار لە شەڕە نیابەتییەکان بۆ پاراستنی حکوومەتی دزسالارانەی خۆتان خەرج دەکەن".