کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی سپای پاسداران وەکوو فەرمانداری شاری سنە دیاری کرا

12:20 - 27 خاکەلێوه 2722

لە درێژەی مۆرەچنینەکانی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی کوردستان، ''حەسەن عەسکەری'' فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران لە سنە، وەکوو فەرمانداری شاری سنە دیاری کرا.

''حەسەن عەسکەری'' جگە لەوەیکە فەرماندەی سپای پاسدارانی سنە بووە، پێشتر فەرماندەی سپا لە بیجاڕ و بەرپرسی ڕێکخراوی بەسیجی فەرهەنگییانی پاڕێزگای سنە بووە کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە وەکوو مۆرەیەکی خۆیان کراوەتە فەرمانداری سنە.

ناوبراو لە کارنامەی ڕابردووی خۆیدا یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پیلان و سیاسەتە دژە گەلییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بووە.

سەرچاوەکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە حەسەن عەسکەری فەرمانداری دەستنیشانکراوی ڕێژیم لە سنە لە سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و ناوی ناوبراو لە دادگای خەڵکیی "ئابان" وەکوو یەکێک لە بکەرانی سەرکوت و توندوتیژی دژی خەڵکی ناڕازی تۆمار کراوە.