کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە کوژرا

16:43 - 11 سەرماوەز 2720

فەرماندەیەکی سپای قودس لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە سنووری نێوان سووریە و عێراق کراونەتە ئامانجی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کوژران.

هەواڵدەرییەکانی عەرەبی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەز بڵاویان کردەوە کە فەرماندەیەکی سپای قودسی پاسداران بە ناوی "موسلێم شۆهەدان" و سێ کەسی دیکە لە ڕێگایەک بە ناوی "ئەلقائم" لە سنووری نێوان عێراق و سووریە کراونەتە ئامانجی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کوژراون.

"سەعید خەتیبزادە" وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەبارەی کوژرانی ئەو فەرماندەیەی سپای ڕێژیم هیچ قسەیەکی نەکردووە و وتوویەتی: "وا وێدەچێت هەواڵسازی بکەن".

بەڵام هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمنییەتیی عێراق بڵاوی کردووەتەوە کە ماشینی ئەو فەرماندەیەی سپای پاسداران لەنێوان عێراق و سووریەدا کراوەتە ئامانج.

بەپێی قسەی بەرپرسانی ئەمنییەتیی عێراق ئەو ماشینەی "شۆهەدانـ"ـی پێ بووە، چەکوچۆڵی پێ بووە.