کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی" لە نووسینی دوکتور "بەختیار سەجادی" چاپ و بڵاو کرایەوە

17:01 - 30 بەفرانبار 2721

"فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی" لە نووسینی دوکتور بەختیار سەجادی نووسەر و ڕەخنەگری کورد، لەلایەن چاپەمەنی "وەفایی" لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە.

مەبەستی سەرەکیی نووسەر لە دانانی ئەم فەرهەنگە، هەوڵدان بۆ دانان و گشتگیرکردنەوە و مسۆگەرکردنی شێوازی زانستی لە زمانی کوردی بە شێوەیەکی پاراو و یەکگرتوودایە.

فەرهەنگەکە ٧ هەزار زاراوەی لەخۆ گرتووە و زاراوەکان زیاتر بواری ڕەخنە و تیۆریی ئەدەبی دەگرنەوە و زانستە مرۆییەکان و بە تایبەت دەڤەری زمانناسی، کۆمەڵناسی، دەروونناسی و دەروونشیکاری تێدایە و هاوواتای فارسی و کوردی بۆ هەموو زاراوەکان دانراون.

بەختیارسەجادی نووسەر و ڕەخنەگری کورد، ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بووە. ئەندامی کۆڕی زانستی زمانی کوردییە.

ناوبراو خاوەنی چەندین نووسینە سەبارەت بە زاراوەسازی و وشەڕۆنان بۆ چەمک و زاراوە ڕەخنەییەکان و کۆمەڵێک وەرگێڕانیشی لە ڕواڵەتی کتێب و وتاردا پێشکەشی کتیبخانەی کوردی کردووە.