کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەڕانسە، سوێد/ دوو ئاگاداری بەبۆنەی ٢٥مین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو

22:10 - 31 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی کاروباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو، لە فەڕانسە رێوڕەسمێک و لە سوێد خۆپیشاندانێک بەڕێوە دەبات.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی پووشپەری ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی تیرۆرکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە گۆڕستانی پێرلاشێزی پاریس بەڕێوە دەچێت.

ئادرەس/ فەڕانسە ــ پاریس، مێترۆ پێرلاشێز دەرگای سەرەکیی گۆڕستانی پێرلاشێز

لەلایەکی دیکەشەوە رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ خۆپیشانداندانێک لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوێد، بە مەبەستی مەحکووم کردنی تیرۆری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێت.

ئادرەس/ سوێد ــ ستۆکهۆڵم

ــ Sergelstorget لە سەنتەری Stockholm رێپێوان بەرەو ئۆفیسی پارلمانی ئورووپا لە مەیدانی Mynytorget