کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەیسبووک دژ بە دزەی ڕێژیمی ئێران، ڕێوشوێنی ئەمنییەتیی زیاتر دەگرێتە بەر

11:52 - 29 خەزەڵوەر 2721

بە دوای گوشاری ڕێژیمی ئێران بۆ فەرمانبەرێکی پێشووی ئێرانی بە ناوی "بێهداد ئەسفهبۆد" لە شیرکەتی "فەیسبووک" بە مەبەستی سیخوڕیکردن بۆ ئەو ڕێژیمە، ئەم شیرکەتە ڕێوشوینی ئەمنییەتیی زیاتری خستە سەر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە. 

"بێهداد" یەکێک لە ئەندازیارانی فەیسبووک بووە و لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ نێوخۆی ئێران، چەند کەرەستەی ئەو شیرکەتەشی بردووەتەوە.

"ناوبراو" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی سیخوڕیکردن لە شیرکەتی فەیسبووک بۆ ئێران خرایە ژێر گوشارەوە و دواتر لە هاوکاریکردن لەگەڵ ئەو شیرکەتە وازی هێنا.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام لە هەوڵدایە لەگەڵ کەسانێک کە لە دەرەوەی وڵات ژیان دەکەن، پەیوەندی بگرێت و بۆ سیخۆڕیکردن کەڵکاژۆیان لێ وەربگرێت.