کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەیسبووک نزیک بە ٢٠٠ هەژماری فەیسبووکی هەکێرەکانی ڕێژیمی ئێرانی سڕیەوە

18:08 - 25 پووشپەڕ 2721

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، نزیک بە ٢٠٠ هەژماری فەیسبووکی، کە لەلایەن گرووپێک لە هەکێرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەڕێوە دەچوون سڕیوەتەوە.

ئەو هەژمارە سیخوڕانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، پلانی عەمەلیاتێکی بەرینیان بۆ سەر فەرمانبەری پیشەیی نیزامی و هەوافەزا لە ئامریکا و چەند لە وڵاتانی ئورووپاییدا هەبوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هەژمارە سیخوڕەکان، پتر ئەندامانی نیزامی و چالاک لە پیشە نیزامی و هەوافەزای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایان کردووەتە ئامانجی هێرشەکانیان.

هەکێرەکان بە یارمەتیی ناسنامەی ساختە و ناردنی ڤایرۆسی ویستوویانە کاری هەک ئەنجام بدەن.