کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەیسبووک و تویتێر حیسابی کاربەریی حیزبوڵڵایان سڕییەوە

12:34 - 3 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و تویتێر حیسابی کاربەریی حیزبوڵڵای لوبنانیان کە گرووپێکی تێرۆریستییە سڕییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە حیسابی فەیسبووک و تویتێر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و تویتێردا بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوو لە لایەن تویتێر و فەیسبووکەوە سڕاوەتەوە.

هاوکات ئەکاونتی ستادی پڕۆپاگەندە و زانیارییەکانی هێزه میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنان کە لە شەڕی سووریەدا بەشدارن، سڕدراوەتەوە.

پشتریش تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، لاپەڕەی فەرماندەی سپای تێرۆریستی قودسی پاسدارانی پاش هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە بۆ سەر ئیسرائیل داخست.

لاپەڕەی ئینستاگرامی تێرۆریست قاسم سلێمانی، دوای ئەوە داخرا، کە ناوبراو لە دوای هێرش بۆ سەر ئیسرائیل وێنەی لەنێوچوونی ئیسرائیلی بڵاو کردبوویەوە.

ململانێیەکان و شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپە تێرۆریستییەکان کە ڕێژیمی ئێران پشتیوانیان لێ دەکات و لە خاکی سووریەدا شەڕ دەکەن، توندتر بووە.