کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قارەمانانی دێموکرات کوردستانیان بە یووبیلی ئەڵماسی ڕازاندەوە

14:02 - 24 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات کۆڵان و شەقامەکان شار و گوندەکانی کوردستانیان کردە گۆڕەپانی چالاکیی تەبلیغییەکانیان و دڵی داگیرکەرانیان خستە لەرزەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێو شاری "مەهاباد" و گوندەکانی دەورووبەرییەوە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و سەلماندیان حیزبی دێموکرات لە دوای ٧٥ ساڵ خەبات، ئێستاش شێلگیرانەتر لە جاران حیزبی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.

ئەو شوێنانەی نێو شاری مەهاباد که چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "فەجر، مەیدانچەی حەسەن زادە، باغی شایگان، بەری شیلانان، بەری مەدرەسە، سێڕێیانی قەبرستانی مەهاباد و هەروەها گوندەکانی "ئوزندەرێ، گابازەڵە، کۆنەدێ، لاچین، شیلاناوێ، سەیدئاوا، حاجی ئالیکەند، قەرەبڵاغ، کەپەکەند، بەردەمێش و زگ دڕاو" و هەروەها ڕێگاکانی "قەرەبڵاغ بۆ دەرمان، دەرمان بۆ قەمتەرێ".

قارەمانانی دێموکرات لە شاری "مەریوان "و گوندەکانی بەری بەگزادە یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز ڕاگرت.

ئەو چالاکییانە لە گوندەکانی "یەنگیجە، کانی سپیکە، پیرسەفا، کانی سانان و لە نێو شارەدێی نێ و فەلەکەی دوکتور قاسملوو" بەڕێوە چووە و لەگەڵ ڕێبازی دێموکرات پەیمانی وەفاداری نوێ کرایەوە.

لە "کرماشانـ"ـی دێرینی پێتەختی کوردانەوە پێشمەرگەکانی شار بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٥ ی گەلاوێژ بە شێوەی بەربڵاو لە نێو شەقام و گەڕەکەکانی شاردا چالاکییان بەڕێوە بردووە.

ئەو شوێنانەی "کرماشان" کە خەباتکارانی دێموکرات بە یووبیلی ئەڵماسی ڕازاندوویانەتەوە بریتین لە: "نەوبەهار، مەرکەزی، گوڵستان، فەرهەنگیان، بلواری تەعاون، گاراژ، جالیە، شەهرەک ئیمام، مەسکەن، مەسیر نەفت، وەکیل ئاقا، دەوڵەت ئاباد، داڵاهۆ و کەرەند غەرب".

هەروەها کۆمەڵێک لە گەنجان و خوێندکارانی دێموکرات لە گەورەشاری "کرماشانـ"ـەوە لە پەیامێکدا ڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزب پیرۆزبایی کرد و خۆشحاڵی خۆیانیان بەو بۆنەوە دەربڕی.

هەر لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکاندا وەفاداران بە ڕێبازی دێموکرات لە گوندی "هەجیج" سەر بە شاری پاوە بۆ چەندین جار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و ئەو یادەیان بەرز ڕاگرتووە.

هەروەها لە شاری "دیواندەرە"ی هەمیشە دێموکراتەوە قارەمانانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی یادی ٧٥ ساڵەی  دامەزراندنی حیزبەکەیان بەرز ڕاگرت.

ئەندامانی ماندوونەسانی دێموکرات لە گوندی "برایم ئاباد"ی ئاڵەشینی بۆکان بۆ چەندین جار بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە سروودی شۆڕشگێڕانەیان لە بڵندگۆی مزگەوتەوە بڵاو کردووەتەوە.

هەر لە "بۆکانـ"ـەوە لە "ناڵەشکێنە، ئاڵبڵاغ و بازاڕی حەیوانان" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "تاران" پێتەختی ڕێژیمەوە بەبۆنەی یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتەوە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و وەفاداریی خۆیان بە حیزبەکەیان سەلماند.

ڕێبوارانی ئەمەگناسی ڕێبازی دێموکرات لە گوندی "تەنگیسەر" بۆ چەندمین جار لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا بە نووسینی دروشم و نووسراوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا لە شاری "سەقز"ی دێرینەوە ئەندامانی بەوەجی حیزبی دێموکرات لە گەڕەکەکانی "حەماڵاوای سەرێ و خوارێ و بەهارستانی سەرێ و خوارێ" هەروەها لە گوندی "چەکوشە" تراکت و پۆستێری ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاو کردووەتەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری "سەقز" و له چالاکییەکی دیکەدا پەیامێکیان بڵاو کردووەتەوە و وەفاداریی خۆیان بە ئامانج و ڕێبازی حیزبی دێموکرات دووپاتی کردووەتەووە و ئامادەیی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەر ئەرکیکی حیزبی دەربڕیوە.

هەروەها لە گوندی "قەڵاتەڕەشـ"ـی پیرانشار یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت و ئەو یادەیان مێژوویەیان پیرۆز کرد.

هەروەها لە شاری "سنە"ی خوێناوی و ناوچەی "لەیلاخـ"ـی سەربەرزەوە بە بڵاوکردنەوەی یووبیلی ئەڵماسیی حیزبی دێموکرات یادی ئەو ڕۆژە مەزنانەیان بەرز ڕاگرت.

هەروەها لە گوندی "بۆڕیەر" چیاباوەڕانی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە "بانە" و ئاربابای سەر بەتەمەوە خابەتگێڕانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات نوقڵ و شیرینییان بڵاو کردەوە.