کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قازییەکی ڕێژیمی ئێران لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا

11:55 - 22 خەزەڵوەر 2720

قازییەکی خەڵکی پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد" کە حوکمی کوشتن و لەسێدارەدانی چەندین زیندانیی سیاسی و خەڵکی بێتاوانی داوە، لەبەر دەرگای ماڵەکەی خۆی لە "وەرامین" لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

"خوسرەو کەریمزادە" قازیی دیوانی عەداڵەتی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد"، یەکێک لەو قازییە سەرشناس و سەرکوتکەرانەی دیوانی عالیی ڕێژیمی ئێران دێتە ئەژمار کە دەستی بە خوێنی هەزاران کەس سوور بووە.

ناوبراو یەکێک لەو کەسانە بووە لە پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد" کە خەڵكێکی زۆری ئازار داوە و لە ڕێگەی پلە و پۆستەکەیەوە زەختی لەسەر خەڵکی ئەو پارێزگایە خستووە.