شه‌ریف هه‌ژارى
نزیک ده‌بینه‌وه له یادى تێرۆر کردنى تاقانه بیرمه‌ندى کورد و جیهانى رۆژهه‌ڵات، بیرمه‌ندێک که ناسراوترین تێزه‌کانى داهێنانى مۆراڵ بوو له کایه‌ى سیاسى و حوکمڕانیه‌تدا، و داهێنه‌رى تیۆریاى به‌ڕێوه‌بردنى سیستمێکى نوێى ده‌وڵه‌تداریى بوو که خۆى له تیۆریاى سۆسیالیزمى دێمۆکراتیکدا ده‌بینیه‌وه.
توێژه‌رانى شاره‌زا و پسپۆران کاتێک ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى فه‌لسه‌فی بۆ حوکمڕانییه‌تى دادپه‌روه‌رى لاى سوقه‌رات و ئه‌فلاتون بکه‌ن پێویسته له‌سه‌ریان که به وردى و ده‌قیقیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێزه‌کانى ئه‌و دوو بیرمه‌نده مه‌زنه‌دا بکه‌ن و له روانگه‌ى مه‌به‌ستى پراکتیکى فه‌لسه‌فییه‌وه لێى بتوێژنه‌وه، بۆیه خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه‌ى تێزه‌کانى قاسملوو که خۆى له مه‌به‌ستیى هزرى پراکتیکى فه‌لسه‌فیدا بۆ کایه‌کانى حوکمڕانیه‌ت ده‌بینێته‌وه، نه‌ک هه‌ر له‌م سه‌ره‌قه‌ڵه‌مه‌ى نووسینه‌که‌مدا کارێکى ئه‌سته‌مه بگره پێویستیى به به‌کارهێنانى ته‌واوى تێزه داهێنراوه‌کانى قاسملوو و جیاوازى و به‌راوردکردنه له‌گه‌ڵ تێزه‌کانى دیکه‌ى فه‌یله‌سووفان که هه‌ردوو جۆرى داهێنانه‌کان وه‌ک ئاماژه‌ى پێدرا فۆرمۆله ده‌بن له مه‌به‌ستیى پراکتیکى فه‌لسه‌فه‌دا.
قاسملووى بیرمه‌ند هه‌میشه خوێندکارانى( کادیرانى) حیزبه‌که‌ى هان ده‌دا که سه‌ره‌ڕاى زیادکردنى ئاستى زانین ئه‌وا زیاتر ورد ببنه‌وه و زۆرتر دووربین بن له رۆچوون بۆ ناو کایه‌کانى زانین و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه زانستى سیاسه‌ت، قاسملوو وه‌ک چۆن خۆى به هزرێکى گوماناوى به شوێن راستییه ئاسووده‌هێنه‌کان و داڕشتنى حومڕانیه‌تیه‌تێکى میله‌ت سالاریدا هه‌میشه له بیرکردنه‌وه‌ى قووڵ و داهێناندا بوو، زیاتر له مانه‌ش کادیرانى حیزبه‌که‌ى فێر ده‌کرد که وشه‌ى (چۆن و بۆچى و له به‌رچى) ئه‌م کاره وا ده‌بێت و ئاکامه‌کانى چۆن ده‌بن له هزرێکى دوربینى پڕ له تێڕاماندا لێک بده‌نه‌وه نه‌ک ده‌سته‌وه‌ستان بن و وشه‌ى (چى) ئه‌ڵێت!! به‌کاربهێنن و تێڕامان و بیرکردنه‌وه خودییه‌کانى خۆیان به‌گه‌ڕ نه‌خه‌ن و بخه‌سێنن.
ئاشکرایه که فه‌یله‌سووفان و بیرمه‌ندان هه‌میشه عه‌وداڵى زانینن و به‌م هۆیه‌شه له بیرکردنه‌وه قوڵه‌کانیاندا تێز و تیۆریاى نوێ بۆ کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تیى داده‌هێنن، قاسملوو سه‌ره‌ڕاى داهێنانه هزرییه‌کانى بۆ کایه‌ى سیاسه‌ت و حوکمڕانیه‌ت، ئه‌وه له بیرمه‌ندانى دیکه جیاى ده‌کاته‌وه – (که پێموایه هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که له بیرمه‌ندانیى دیکه‌ى مه‌زنتر ده‌کات و ده‌توانین له‌گه‌ڵ بیرمه‌ندییه‌که‌ىدا جوامێریشى بخه‌ینه پاڵ) - چونکه نه‌ته‌وه‌که‌ى قاسملوو له‌ناو شاڵاوێکى ئاگربارانى دڕندانه‌ى داگیرکه‌ره ویژدان نه‌بووه‌کاندا بوو، که‌چى ئه‌م بیرمه‌نده مه‌زنه جوامێرانه به‌بێ سڵه‌مینه‌وه و بێ ئه‌وه‌ى یه‌ک چرکه هه‌دادان بناسێ، مه‌چه‌کى جوامێرانه و ته‌واوى هزرى بیرمه‌ندانه‌ى بۆ ئه‌م به‌رگریه شه‌رافه‌تمه‌ندانه پیرۆزه خسته‌کار، ئه‌و قاسملووه بیرمه‌نده‌ى که هه‌ر ئه‌م هۆکاره بوو واى لێکرد که واز له هه‌موو ئیمتیازاتێکى خودى بهێنێت که له‌و سه‌رده‌مه‌دا له یه‌کێک له خۆشترین و زلهێزترین وڵاتانى دونیا واز له پیشه‌ى ئوستادى زانکۆ بهێنێت و چه‌ندین پێشنیارى پڕاوپڕ له سامان و ده‌سکه‌وتى مادیى خودى وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی کردنى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له وڵاتى میسر و چه‌ندان مه‌قامى ساماناوى دیکه ره‌ت بکاته‌وه و ده‌رک به‌و ڕاستییه نه‌گۆڕه بکات که له‌و سه‌رده‌مه جه‌هه‌نه‌مییه‌ى که هه‌تا ئێستاش به‌سه‌ر گه‌له‌که‌یدا سه‌پاوه ده‌بێت داینه‌مۆى داهێنه‌رانه‌ى هزر و تواناى بۆ ئه‌م به‌رگرییه ره‌وایه وه‌گه‌ڕ بخات. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه ئه‌توانرێت وه‌ک بیرمه‌ندێکى راسته‌قینه‌ى شۆڕشگێڕ ناودێر بکرێت و له کاره‌کانیشى دا ئه‌م چه‌مکه‌ى ئێمه ده‌سه‌لمێنرێت و ساخ ده‌کرێته‌وه، بچوکترین نمونه‌ش بۆ ئه‌م راستییه حه‌قیقه‌ت ئامێزه، ئه‌و دێڕه‌یه که کریس کۆچێرا له کتێبى کورد و هیواى سه‌ربه‌خۆیىدا نووسیه‌تیى: (د.قاسملوو ئاواتى به‌وه ده‌خواست و بڕواى به‌وه بوو که گه‌ر رۆژگارێک گه‌له‌که‌ى له کوردستانى ئێران به مافێکى چکۆله‌ى خۆى وه‌ک شێوازى حوکمڕانییه‌تى خودموختارى بگات ئه‌وا ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه گونده‌که‌ى خۆى و به کارى زانستییه‌وە خۆی سه‌رقاڵ ده‌کات). ئه‌مه و چه‌ندان به‌ڵگه‌ى ساخکه‌ره‌وه‌ى دیکه قاسملوویان کردۆته بیرمه‌ندێکى جوامێرى شۆڕشگێڕ.
جیاوازییه‌کى دیکه‌ى تێزه‌کانى قاسملوو (که‌له نامیلکه‌ى سوسیالیزمى دێمۆکراتیکدا ئاماژه‌ى پێداوه) داهێنه‌رى سیستمێکى دێمۆکراسی ــ یه‌کسانخوازی ــ میلله‌ت سالاری بوو که مۆراڵ و پره‌نسیپ دوو بنه‌ڕه‌تى سه‌ره‌کى کارکردى سیاسییه‌کان بێت له حوکمڕانیه‌که‌یاندا و له سایه‌ى ئه‌و سیستمه‌دا خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتییانى ده‌وڵه‌ته‌کان بێته کایه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وا ده‌کات که تیۆریاکانى قاسملوو ته‌واو پێچه‌وانه‌ى تێزه نامۆراڵیه‌کانى ماکیاڤێلى بێت، که ماکیاڤێلى زۆر به روونى ئاماژه‌ى به‌وه داوه که هه‌موو سیاسییه‌ک بۆ به‌دیهێنانى سه‌رکه‌وتن ده‌بێت هه‌موو رێگه‌یه‌ک تاقی بکاته‌وه و بگرێته به‌ر ئیتر به لاى ماکیاڤێلییه‌وه سه‌رکه‌وتن هه‌میشه له پێش مۆراڵه‌وه‌یه، به‌ڵام له‌لاى قاسملوو به‌بێ پراکتیک نه‌کردنى مۆراڵ و رێزگرتن له بنه‌ما مرۆییه‌کان سه‌رکه‌وتن هیچ مانا و واتا و ده‌سکه‌وتێکى ئه‌وتۆ نییه.
کۆتایى ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ش به‌وه دێنم که ئه‌رکى سه‌ره‌کیى ئێمه‌یه له ته‌واوى داهێنانه‌کانى قاسملوو بتوێژینه‌وه و زیاتر رۆبچینه ناو کانیاوى مه‌عریفه مرۆڤ دۆستییه‌کانى قاسملوو، که بێ‌گوومان وتارێک به‌وه‌دا ناگات، به‌ڵکو ورد بوونه‌وه و نووسينى چه‌ندان کتێب که به میتۆدێکى ئاکادیمى هزرى یاخود میتۆدێکى ئاکادیمى مێژوویى ــ سیاسی ده‌وێت و پێویستییه‌کى سه‌ره‌کییه که کارى له‌سه‌ر بکرێت چونکه تێزه داهێنه‌رانه‌کانى قاسملوو بۆ مه‌به‌ستیى خۆشگوزه‌رانى کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کانه و وه‌ک پراکتیکیش چه‌ندان شێواز و میتۆدى تایبه‌تى جێبه‌جێکاریش له خۆ ده‌گرێت که حوکمڕانیه‌ت و سیاسه‌ت کردن له پێناو گه‌له‌کاندا بن نه‌ک سیاسییه بازرگانه‌کان.
23هه‌مين ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو