کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قاسملوو؛ سەروەر و سەرداری کورده

12:58 - 21 پووشپەڕ 2721

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدانی ''ڤییەن" کە بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کران؛ درێژەی هەیە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "سنە"ی شۆڕشگێڕەوە بۆ چەندمین جار بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە شوێنەکانی وەک: "عەباساوا، کانی کوزڵە، فەیزاوا، کەمەربەندیی ٢٥، نێو شێخان، گەڕەکی  نایسەر و بەهارانی سنە" چالاکیی بەڕێوە چووە. هەروەها لە گوندی "مێراو" لاوانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ئاڵای کوردستان و ئاڵای شین و ئارمی حیزبیان هەڵ کردووە.

لە تەپکەی بەرانبەر ئاوایی، شاخی پشت ئاوایی بە ناوی "حوسێن خانی ڕەزاو"، شاخی سەختەڕێی لای ژوورینی ئاوایی بە ناوی سەختەڕێی "تاقەجان" کە شاڕێگای سەرجەم باخەکانی ئاواییە چالاکیی بەڕێوە چووە

هەروەها شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٩ لەسەر ٢٠ی پووشپەڕ لە بڵندگۆی ئاوایی سروودی "ئەی مامۆستای مەزن و زنا"، پەخشانی "پووشپەڕی زام" و وتە بەنرخەکانی "دوکتور قاسملوو"یان بڵاو کردووەتەوە.

هەر لە "سنە" ئەندامانی و لاینگرانی چالاک و تێکۆشەری حیزب لە ناوچەی دێولان و لەیلاخ بەبۆنەی ۲۲ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ڕێبەری مەزن دوکتور "قاسملوو" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردوە.

ئەو شوێنانەی کار و چالاکی تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە: "نێو شاری دێولان، گەڕەکی شافیعی، بلواری شافیعی، گەڕەکی ئابیدە، گەناوە، شەقامی حرفەیی، بلواری تەفریحیی دێولان، گەڕەکی سەخاوەت، دەورووبەری نیرووی ئینتزامیی دێولان، ئاواییەکانی باشماق، موارەک ئاوا، کانی پان، گەرکاوا و  هەروەها جادەی سنە ـ دێولان"

لە شاری "مەهاباد"ی قارەمانەوە لاوانی دێموکرات لە گوندی "لەج، بەفرەوان، قووڵەسەن، گەڕەکەکانی موکریان، فەرهەنگیان، ئازادگان، تەوانیر، باغی مکائێل و زرۆبەی گوندەکانی ناوچەی شاروێران" چالاکی ئەنجام دراوە.

لە "بۆکان" لە شارەدێی "ڕەحیم خان" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

لە "پیرانشار" لە گوندەکانی "توژەڵە و قەرەخدر" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

لە "نەغەدە" بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە: "مزگەوتی حاجی خدر، پارکی موعەلیم، کۆڵانی نەخۆشخانە، فەلەکەی نەماز، کۆڵانی ٥٣ هێکتاری، فەلەکەی پیرانشار، قوتابخانەی موعەلیم، مزگەوتی مەلا خەلیل و تێرمیناڵ" چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.

لە "سەردەشت" لاوانی دێموکرات لە پردی "نێزێ، بێلۆکە و میراوێ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە گوندی "نییەر" لاوانی شۆڕشگێڕ پەیمان لەگەڵ ڕێبازی "قاسملوو" دووپات دەکەنەوە.

لە "ورمێ" گوندی "ئەنبێ"، نێو شار و چەندین قوتابخانە چالاکیی بەڕێوە چووە.

بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە "بانە" لاوانی قارەمان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام داوە.