کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە

13:02 - 21 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی شەهیدانی ڤییەن بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.

لە بۆکان شیڕەکوڕانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شار و گوندەکانی ئەوە شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەشێک لەو شوێنانە بریتین لە: "پردی تەق تەقان، مەڵالەر، جادەی ئەسڵیی بۆکان ـ میاندواو، گوندەکانی وەک ئاڵی کەند، لەگز، ئەسپوغە، عەوڵاتەپەسی و عەباساوا".

هەروەها ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ، تێکۆشەرانی دێموکرات ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.

لە سنەی دێموکراتەوە تێکۆشەرانی دێموکرات لە "ئاویەر، گەڕەکەکانی فەرەح، فەیزاوا، شێخان و  سیرووس"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ۲۲ی پووشپەڕ، لە ناوچەی لەیلاخی هەمیشە دێموکرات چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تێدا بەڕێوەچووە بریتییه لە: "ناو شاری دێولان، سەیرانگاکانی شەیدا، حەفت سواران، پارکی تەفریحیی لالە، دەوروبەری ئیدارەی ئیتلاعات، شورای ڕووحانییەت، ئامووزش و پەروەرش، جەهادگەرا، بلواری شافێعی، بلواری مەولەویی کورد، گەڕەکی زاگرۆس و گەڕەکی کۆنی دێولان".

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۲ی پووشپەڕ لە مەریوانی قارەمانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تێدا بەڕێوەچووە بریتییە: "ناو شارەدێی نـێ، دەوروبەری قوتابخانه، مزگەوت، بەشێک لە کۆڵانەکانی نێ و فەلەکەی دوکتور قاسملموو و ڕێگای سەرەکیی نــێ بۆ مەریوان، دەوروبەر و ناو گوندی کانی‌ سانان، سەر ڕێگای هاتوچۆی نێوان گوندەکانی دەوروبەری، سەر ڕێگای هاتوچۆی گوندی سەردۆش، ناو گوندی دەرەتفێ".

هەروەها لە شاری مەریوان لە شوێنەکانی وەک: "بەری پادگانی عیبادەت، شەهرەکی هەوراز، شەهرەکی زیبا و گوڵشەن، سەر تەپەی مووسک و نیو گوندی مووسک"، بە دروشمی تایبەت ڕازێندرایەوە.

لە سەقزی دێموکراتەوە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغی وەک نووسینی دروشم و چەسپاندنی پوستێر و بڵاوکردنەوەی تراکت بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ئەنجام درا، بریتین لە: "تازاوا، کەمەربەندیی تازەی سنە بۆ بۆکان، شەهرەکی زاگرۆس، شەهرەکی کوردستان، حەماڵاوای ژووروو و حەماڵاوای خواروو، شەهرەکی موکریان، لای نەخۆشخانەی شەفا و گۆڕەپانی موکریان، بەردبڕان و جووتیاران و بلواری وەحدەت و لای نەخۆشخانەی خومەینی".

ئەو چالاکییانە لە سەقز لە دۆخێکی تەواو ئەمنییەتیدا ئەنجام دراون.

هەروەها لە مەهاباد لە گوندی "گابازەڵە و قزڵقۆپی" چالاکیی تەبلیغیی ئەنجام دراوە.