ژنان، کوڕان، لاوان و خەڵکی تێکۆشەر کوردستان هەمیشە سەلماندوویانە کە کوردستان لانکەی شۆڕشگێڕانەوە لە بۆنە تایبەتەکانیشدا دووپاتی دەکەنەوە ئەوان هەتا سەر بە ڕێبازی دێموکرات وەفاداران.
لاوانی دێموکرات لە بناری "قەندیلـ"ـی سەر بە منارەی پیرانشار، لە شارەدێی "پەسوێ لە شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱٦ی پووشپەڕ بەشێک لە سروود و وتە بەنرخەکانی دوکتور قاسملوو بەبۆنەی ۲۲ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ڕێبەری بلیمەتی گەلەکەمان لە بڵندگۆی مزگەوتی جامیعە بڵاو کرایەوە.
لە شارەدێی "پەسوێ" لە وێستگەی بەرق، سەرقەبران، مزگەوتی جامیعە، قوتابخانەی کچان، تەوحیدی کوڕان، فارووقی ئەعزەم، شەقامی شۆرا، عەلی حەیرانی، چوارڕای ئاشی، ساڵۆنی ورزشی، کوچەی تەوحید، نەخۆشخانە، تالاری ڕۆژ، شەهرەکی مەنگوڕان، دەوروبەری تێرمیناڵی شار و کەمەربەندی" چالاکیی بەڕێوە چووه.
ئەو چالاکییە بوو بە جێگای سەرنجی خەڵکی "پەسوێ"، دوای ئەوە چڵکاوخۆرەکانی سەر بە ڕێژیم بەوپەڕی سەرسوڕماوی و دەستەوەستانی بەرقی مزگەوتەکەیان پچڕاند بۆ ئەوەی بەرماولێسیی خۆیان بۆ ڕێژیم بسەلمێنن.
لە "داڵاهۆ"ی کرماشان، قوتابییانی شەهید "خەلیل خەلەبان" بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو لە بەرزاییەکانی "داڵاهۆ" ئاڵا و ئارمی حیزبی دێموکراتیان هەڵ کرد.
لە "شنۆ" لە شوێنی حەماسەی سەروان "حاتەم دۆعاخان" قارەمانانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە گەڕەکەکانی پشت مزگەوتی "جامیعە، سەلیم ئابادی سەرێ، ڕەحیم ئاباد، شەکرئاباد و کۆڵانی ماملێ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە "مەهاباد" قوتابییانی "پێشەوا" لە گوندی "لەج، گابازەڵە و گوێکتەپە" وێنە و تراکتێکی زۆریان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ بڵاو کردووەتەوە.
لە "بانە"، لاوانی شۆڕشگێڕ "لە ئاربابا" بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی "قاسملوو" لە گەڕەکەکانی نێو شار، زانکۆ و گوندەکانی "خاجامیر" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.