کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:40 - 19 پووشپەڕ 2721

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە بەرەبەری ٣٢ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور "قاسملوو" و هاوڕێیانی بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکیی تەبلیغی بە شێوەی جۆراجۆر بەڕێوە دەبەن.

لە "هەورامان" ڕۆڵەکانی دێموکرات بۆ ئەوەیکە بیسەلمێنن ئەوان لەگەڵ ڕێبازی قاسملوو هەتا دوا هەناسە هەن لە شوێنەکانی وەک: 'تەتە، ژاڵانە، دزڵی و بارام ئاوا"  چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ئه ندامان و هەوادارانى حيزبی دێموکرات له شارى "بوكان" ١ هەزار و ٢٥٠ وێنەی دوکتور "قاسملوو"یان چاپ کردووە و لەنێو شاری "بۆکانـ"ـدا بڵاویان کردووەتەوە

لە "سەقز" لاوانی تێکۆشەر لە گوندی "مەڵقەرەنی و کێوی جاقل" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە "نێ" لاوانی دێموکرات پەیمانیان نوێ کردووەتەوە هەتا سەر بە ڕێبازی دوکتوری شەهید وەفادارن.

لە "مەهاباد" قارەمانانی دێموکرات لە گوندەکانی "ئیندرقاش، قوم‌قەڵا، بەفرەوان و قوڵەسەن" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووه.

لە "پیرانشار" بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور "قاسملوو" و هاوڕێیانی بە دەستی دیپڵومات تێرۆریستەکانی "جەماران" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

ئـەو شوێنانەی چالاکیی لێ بەڕێوە چـووه بریتین لە: :ڕێـگای پیرانشار بـۆ نەغەدە، ڕێگای پیرانشار بۆ سەردەشت، سێ‌ڕای سۆغانلو، مزگەوتی جامیعەی تازە و قەدیم. تۆمارکردنی باری کەسییەتی، گەڕەکی مام خەلیل، کۆنە خانێ، نوقتەی A، قوتابخانەی موتەهری" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.