کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"قاسملوو'' نێزەی چاوی داگیرکەران

12:18 - 18 پووشپەڕ 2721

لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور "قاسملوو" و هاوڕێیانی لەسەر مێزی وتووێژ بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە "ڤییەن" ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

لاوانی دێموکرات لە گوندی "تەنگیسەر" بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تراکتی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ لەگەڵ ڕێبازی "قاسملوو" پەیمانیان نوێ کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە دەڤەری "شامات" لە گوندەکانی "قوڵەسەن، بەفرەوان" و هەروەها ناوچەی شاروێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە. لەو چالاکییەدا بە شێوەیەکی بەربڵاو وێنە و پوستێرەکانی دوکتور "قاسملوو" بڵاو کراوەتەوە.

لە "پیرانشار" ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە چالاکییەکی بێ وێنەدا لە شارەدێی "پەسوێ" سروودی "ئەی مامۆستای مەزن و زانا ئەی ڕێبەری ناوداری کورد"یان لەسەر بڵندگۆی مزگەوت بڵاو کردووەتەوە.

هاوکات لە "پیرانشار" لە زۆربەی شەقام، کۆڵان و مزگەوتەکانی ئەو شارە وێنەی دوکتور "قاسملوو" بڵاو کراوەتەوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات هەڕەشەیان لە جاش و خۆفرۆشەکانیش کردووە دەست لە خۆفرۆشی هەڵگرن دەنا سزا دەدرێن.

لە "شنۆ" لە گوندەکانی "کیسەڵاوێ و بێتریان" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

لە بانە  لە "سلێمان بەگ" وێنە و تراکتی تایبەت بە شێوەیەکی زۆر بەرین بڵاو کراوەتەوە.

لاوانی دێموکرات لە شاری "سنە"ی خوێناوی لە گەڕەگی "فەرەح، شاپوور، چوارباخ، شێخان، کانی کووزەڵە و عەباساوا" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.