کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قاچاخی کچ لە ئێران بۆ وڵاتانی دەرەوە پەرەی گرتووە و تەمەنی قاچاخ گەیشتووەتە ژێر ١٤ ساڵ

12:21 - 3 رەشەمه 2720


بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە ئیتزامی و ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران قاچاخی کچان لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئورووپایی بەرز بووەتەوە و قاچاخی کچان لە ئێران لە ڕێگای زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەنجام دەرێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو کچ و ژنانەی کە ئێران بەجێدێڵن زۆرتر لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە هاوردە دەکرێن و تەمەنی قاچاخی ئەو کچانە گەیشتووەتە ژێر ١٤ ساڵ.

قاچاخی مرۆڤ زۆرتر بە ئامانجی کەڵکاژۆی بازرگانی لەلایەن قاچاخچیەکان یان کەسانی دیکەوە ئەنجام دەرێت.

٤٢ ساڵە لە ئێران بەهۆی هەژاری و بێکاری زۆرێک لە ئەندامانی بنەماڵەکان ئەندامی لەشی خۆیان دەفرۆشن یان خۆیان دەکوژن و لە حاڵەتگەلی دیکەدا منداڵی خۆیان دەفرۆشن.

دوای هاتنە سەر کاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و پەرەگرتنی هەژاری و بێکاری و گرانی، ئێستا ئێران یەکێک لە گرینگترین ڕێگاکانی گواستنەوەی قاچاخی مرۆڤ، بە تایبەت کچان و ژنانی کەم تەمەن بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئورووپاییە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ناوەندە ئیتزامی و ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، زۆرترین قاچاخی کچانی ئێران لە ڕێگای ئاویی کەنداو بۆ وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدڕێت.

بەپیی ئەو ڕاپۆرتە ٨٠ لەسەدی کچانەی کە  بۆ وڵاتانی درەوە قاچاخ دەکرێن ئەو کچانەن کە تەڵاقیان وەرگرتووە و لە دست بنەماڵەکانیان هەڵاتوون.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زۆرێک لە کچەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئێران یەک لەوان ئەفغانستان و پاکستان لە ڕێگای ئێرانەوە و بەدەست قاچاخچییەکانەوە لە ڕێگای زەوینی و دەریایی و ئاسمانییەوە ڕوو لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەکەن.

سێ ساڵ لەمەو پێش، وەزارەتی درەوەی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خویدا ڕایگەیاند کە ئێران لە بواری قاچاخی مرۆڤ لە پلەی سیهەمدا جێ گرتووە.