کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قاچاغی چای وشک زیانی بە بەرهەمهێنەرانی چای گەیاندووە

12:53 - 15 خاکەلێوه 2720

بەرهەمهێنانی چای وشکی ئێران ٢٥ لەسەد لە دەفرایەتی ڕاستەقینەی خۆی کەمترە و هاوردەکردنی چای لە وڵاتانی بیانی ٦ قات لە بەرهەمی نێوخۆیی زیاترە.

ئامارە ئابوورییەکان لەبارەی بەرهەمهێنانی چای لە ئێراندا دەرخەری ئەوەیە ساڵی ٨٨ی هەتاوی ڕێژەی بەرهەمهێنانی چای لە ئێراندا ساڵانە  نزیک ١٧٠ هەزار تۆنە و ئەو ڕێژە بە هەڵبەز و دابەزێکی زۆرەوە لە ساڵی ٩٨دا گەیشتووەتە ١٢٦ هەزار تۆن.

بەپێی ئەو ئامارە ڕێژەی بەرهەمهێنانی چای لە ئێستادا ٢٥ لەسەد لە ئاستی ستانداردی خۆی کەمترە.

کارناسانی ئابووری باس لەوە دەکەن بەهۆی ئەوەیکە دەسەڵات بەنیسبەت بەرهەمی چای کەمتەرخەمە بەرهەمهێنەرانی چای حەزیان لە بەرهەمهێنان نییە.

لەلایەکی دیکەوە قاچاغی چای بۆ ئێران هۆکارێکی ئەسڵییە بۆ ئەوەیکە چای نێوخۆیی کڕیاری نەبێت.

بەپێی لێکۆڵێنەوەیەک کە لە گیلان ئەنجام دراوە هۆکارەکانی ئەوەیکە بەرهەمهێنانی چای تووشی کێشە بووە، بریتین لە: "بەڕێوەبەریی سیاسی، قاچاغی چای، نەبوونی چاودێری دەسەڵات بە سەر بەرهەمهێنەرانی چای، هەڵسوکەوتی نەشیاو لەگەڵ وەرزێڕانی چای" و چەندین هۆکاری دیکە.