کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قسە و کردەوەی بەرپرسانی ڕێژیم ناتەبایی هەیە

16:51 - 6 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیم لە پارێزگای سنە، باس لە ڕاگرتنی هەلی کارییەکان دەکەن کە لە راستیدا بەپێی ئامارەکانی خۆیان بوونی نییە.

"بورهان سەڵواتی"، بەرپرسی گشتیی "هەرەوەز، کار و ڕیفاهی کۆمەڵایەتی" ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای سنه وتوویەتی: "سیاسەتی سەرەکیی ئێمە ڕاگرتنی هەلی کاری بەردەستە".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە، ئەگەر بمانهەوێ گەشەی بەرهەمهێنانمان هەبیت دەبێ سەرنجی تایبەت بە کریکاران بدەین.

ئەم قسانەی سەڵواتی لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی خودی ڕێژیم  پارێزگاکانی کرماشان و سنە، لە ئاستی کوردستاندا پلەکانی یەکەم و دووهەمی بێکارییان لە ئێراندا هەیە و هەلی کاری بەردەستێک کە باسی لێوە کراوە بە مانای ڕاستەقینەکەی بوونی نییە.

هەروەها بێکاری لە ئێراندا و بەتایبەتی لە کوردستان، بابەتێکی زەق و بەرچاوە کە بەرپرسانی ڕێژیم، سەرەڕای کەمتەرخەمی بە نیسبەت ئەو بابەتەوە، هیچ هەوڵێکی کردەوەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و ڕەخساندنی هەلی کار، نادەن.

ئەم قسانەی بەرپرسانی ڕێژیم هیوابەخشییەکی درۆییە بۆ دڵخۆشکردنی خەڵکی ناڕازی و خۆدەربازکردنیان لە ڕەخنەکان.