ک/مـــــــــــیدیا: قه‌یرانی جۆراوجۆر که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌رۆکی رێژیمی ئێرانی گرتووه و ئه‌و رێژیمه‌ی له‌گه‌ڵ کێشه‌گه‌لێکی جۆراوجۆری ئابووری به‌ره‌وڕوو کردووه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که خامنه‌یی بۆ پێنجه‌مین ساڵ له ناودێر کردنی ساڵه‌کان، له دروشمی ئابووری که‌ڵک وه‌ربگرێت.
له ساڵی 1378 هه‌تا ساڵی 1386ی هه‌تاوی، هه‌موو ساڵێک خامنه‌یی له ناوگه‌لێک که‌ڵکی وه‌رگرتووه که ره‌هه‌ندی ئابوورییان پێوه دیار نه‌بووه، وه‌ک: ساڵی امیرالمؤمنین، رفتار علوی (اقتدار ملی)، عزت و افتخار حسینی، خدمتگذاری و ... هتد.
له ساڵی 1387 به‌دواوه هه‌تا ئێستا (1391)ی هه‌تاوی، به شێوازێکی واتادار ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هات و دروشمی ئابووریی به‌خۆوه گرت، وه‌ک: نوآوری و شکوفایی، اصلاح الگوی مصرف، همت مضاعف و کار مضاعف و ... هتد، جێگای دروشمه‌کانی پێشوو ده‌گرێت.
ماڵپه‌ڕی مشرق ئاماژەی به دوو گۆڕانکاریی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی کردووە که خامنه‌یی ناچار کردووه دروشمی ناودێر کردنی ساڵه‌کان بگۆڕێت.
له بیاڤی گۆڕانکارییه ناوخۆییه‌کان ده‌کرێ ئاماژه به ئاریشهگهلێک وه‌ک زیده بوونی هێزی کار له بازار، پرسی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش و دابین کردنی خانووبه‌ره، هه‌ڵاوسان و کێشه‌ی ئابووری، گه‌نده‌ڵیی ماڵی و پرسی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی رێژیم له ساڵی 1388ی هه‌تاوی بکه‌ین.
له بیاڤی گۆڕانکارییه ده‌ره‌کیه‌کانیشدا پرسگه‌لێکی وه‌ک ته‌حریمی وڵاتانی رۆژئاوایی، به‌هاری عه‌ره‌بی، وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتانی ناوچه، گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاتانی جیران ــ وه‌کوو ــ تورکیه، ئاماژه بکه‌ین.
خامنه‌یی ساڵی 1391ی هه‌تاویی دروشمی حمایت از تولید ملی، کار و سرمایه‌ی ایرانیی هه‌ڵبژاردووه.
به له‌به‌رچاو گرتنی پێگه‌ی خامنه‌یی و وردبینیی له هه‌ڵبژاردنی نێوی ساڵه‌کان و پـڕوپاگه‌نده‌ی به‌ربڵاوی ده‌زگاکانی راگه‌یه‌نه‌کانی رێژیم بۆ ئه‌و دروشمه، ناکرێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناوه وه‌ک رووداوێکی ساکار له قه‌له‌م بده‌ین.