کوردستان میدیا: نوێنه‌ری شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو، له مه‌جلیسی رێژیم رایگه‌یاند، ئه‌و رێژه بێکاره‌ی که له‌و شاره‌دا هه‌یه له هیچکام له شاره‌کانی پارێزگای کرماشان‌دا بوونی نییه.
فه‌تحوڵڵا حوسێنی نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌رپێڵ‌زه‌هاو، گیلان غه‌رب و قه‌سر شیرین له‌و باوه‌ڕه دایه، شاری سه‌رپێڵ له بواری قه‌یرانی بێکارییه‌وه پله‌ی یه‌که‌می له ناو شاره‌کانی پارێزگای کرماشان‌دا هه‌یه و له‌و پێوه‌ندییه‌شدا لێپرسراونی ئه‌و پارێزگایه بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌و نوێنه‌ره له‌و باوه‌ڕه دایه نه‌بوونی پیشه‌یه‌کى ته‌ندروست وای کردووه که به‌شێکی به‌رچاو له لاوانی ئه‌و شاره بێکار بن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پارێزگای ئیلام‌یش له‌و قه‌یرانه بێبه‌ری نه‌بووه و سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنییه‌کانی به‌رپرسانی شاری ئیلام له‌مه‌ڕ دابین کردن و ره‌خساندنی هه‌لی کار و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ئه‌و پارێزگایه له بواری نه‌وت و گازه‌وه، به‌ڵام ئیستاش زۆربه‌ی لاوانی شاری ئیلام بێکارن.
ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌می رێژیم دوای چه‌ندین سه‌ردانی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڵێنی به خه‌ڵکی ئه‌و شاره دا که کێشه‌ی بێکارییان بۆ بنبڕ ده‌کات، به‌ڵێنێک که هه‌تا ئێستاش وه‌دی نه‌هاتووه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌دا مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رکۆماری رێژیمی ئیسلامیی ئێران له جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٩ له کۆڕی خه‌ڵکی ئیلام‌دا به‌ڵێنیی دروست کردنی ده‌رفه‌تی کاری پێ دان.
له حاڵی حازردا ئیلام له‌و پارێزگایانه‌یه که پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌یی تێدا نییه و ئه‌گه‌ریش هه‌یه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.