کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، جیا لەوەی کە هیچ بایەخێک بە پەروەردە و بارهێنان نادەن، بوودجەی پێویستیش بۆ قوتابخانەکان تەرخان ناکەن.
به‌پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بارودۆخی ئابووریی قوتابخانه‌كان له‌ژێر سفردایه و ڕێژیم هیچ بوودجه‌یه‌كیان بۆ ته‌رخان ناكات یان به شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م هاوكاریان ده‌كات.
له‌م باره‌وه مامۆستایه‌کی قوتابخانە له شاری سه‌قزه‌وه، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی کوردستان باسی لەوە کرد: "به‌پێی یاسا، قوتابخانه حكوومه‌تییه‌كان نابێت پارە له قوتابی وه‌ربگرن و له كاتی ناونووسیدا وا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌موو شت بەبێ پارەیە؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان به ڕووی قوتابییه‌كان، بنه‌ماڵه‌كانیان بانگ ده‌كه‌ن و په‌یتا په‌یتا و هه‌ر جاره به بیانوویه‌ک پووڵیان لێ وه‌ر ده‌گرن.
ئەو مامۆستایە باسی لەوەش کرد، قوتابخانه‌كان ئه‌وه‌نده بێپارەن كه ته‌نانه‌ت بۆ دابینكردنی كاغه‌ز بۆ قوتابخانه ده‌سته‌و‌داوێنی بنه‌ماڵه‌ی قوتابییه‌كان دەبن و سیستمی گه‌رمایی هه‌ر له‌سه‌ر گیرفانی بنه‌ماڵه‌كانه.
هه‌روه‌ها وتی: كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ چله‌مین ساڵی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه، ڕێژیم ده‌بوایه به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ قوتابخانه‌كان ببوایه، به‌ڵام قوتابخانه‌كان ئه‌وه‌نده بێپارەن، كه ساڵی پار بارودۆخیان باشتر بوو و ئێستە ئه‌سڵه‌ن توانای ئەوەیان نییە دەیەی بەناو "فەجر" بەڕێوە ببەن.
ئەو مامۆستایە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌رپرسانی قوتابخانه‌كانیش له بێپارەیی و گیرفان به‌تاڵی قوتابخانه‌كاندا، هیچ مه‌یلی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕێژیمیان نییه و مه‌یلیشیان بێت؛ بۆیان به‌ڕێوه ناچێت.