کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابخانە دەوڵەتییەکان لە کوردستان و ئێران لە قوتابییان پارە وەردەگرن

12:25 - 5 خەزەڵوەر 2721

لە پارێزگای کرماشان سەرەڕای ئەوەیکە بەهۆی گشتگیریی کۆرۆنا قوتابخانەکان داخراون و وانەکەن بە شێوەی ئینتیرنێتی دەخوێندرێن، قوتابخانە دەوڵەتییەکان لە قوتابییان پارە وەردەگرن.

ئەو هەوڵەی قوتابخانە دەوڵەتییەکان لە دۆخی کۆرۆنادا ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە و وتوویانە: "ئێمە کەموکۆڕی لە سیستمی پەروەردەدا دەبینین".

چەند هاووڵاتی باسیان لەوە کردووە: "لە کاتی ناونووسینی منداڵەکانمان بڕی ٢٠٠ هەزار تمەنمان پارە داوە و زۆر جاریش جگە لە پارە کەرەستە پێویستەکانی وەک کاغەزمان پێ دەکڕن".

هەر لەو پەیوەندییدا، قوتابخانە غەیرەدەوڵەتییەکان لە کرماشان، تێچووی مانگانەی یەکسان بە مامۆستایان نادەن و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە ناڕەزایەتیی مامۆستایانی لێ بکەوێتەوە.

هەروەها دایک و بابی قوتابییان وتوویانە، مامۆستایان بە باشی وانە بە منداڵەکانیان ناڵێن و هەتا ئێستا چەندین جار بەنیسبەت ئەو کەمتەرخەمییەی مامۆستایان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.