کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢١٥ قوتابخانە لە پارێزگای سنە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

12:42 - 5 جۆزەردان 2722

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکی سەر بە ڕێژیمی ئێران،  ٢١٥ قوتابخانە لە پارێزگای سنە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و ٢١٣ قوتابخانەش بە گشتی خراپ بوونە و دەبێ لە نوێ دابنرێنەوە.

لە ئێستادا لە شاری سنە ٦٧، سەقز ٦٧، مەریوان ٦٤ و بانە ٦٣ قوتابخانە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و ١٦ پرۆژەی نیوەکارەش لە پارێزگادا بوونیان هەیە. هەروەها ئەم پارێزگایە پێویستی بە ٣٠٠ پۆلی خوێندن هەیە.

هەروەها هیچ کام لەو ئامارانەی کە لەلایەن ناوەندی ئاماری ئێران و هەروەها ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاو دەکرێنەوە باس لە ڕاستییەکان ناکەن و ئامارەکان زۆر لەوە زیاترن.

لەلایەکی ترەوە نەبوونی ئیمکانات و پێداویستییەکانی خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە وازهێنانی قوتابییانی کورد لە خوێندن هەیە.