کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابخانەکانی سنە لە بواری ئیمەنی و ستاندارد لە کەمترین ئاستدان

18:07 - 20 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: نەبوونی پێداویستییەکان و بەرچاو نەگرتنی ستانداردەکان لە قوتابخانەکانی پارێزگای سنە، ڕوو لە زیادبوونە.

ڕەشید قوربانی، بەرپرسی گشتیی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سنە، باسی لەوە کردووە کە ٢ هەزار و ٧٠٠ بینای پەروەردەیی لەو پارێزگایەدا هەن کە ستانداردەکەیان لە ئاستی نۆرماڵدا نییە و لەگەڵ کەمی پێداویستی بەرەوڕوون بەچەشنێک کە ٣٠ لەسەدی بینای قوتابخانەکان زیاتر لە ٢٠ ساڵە ساز کراون.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم ئاماژەی بەوە کردووە بە لەبەرچاو گرتنی شێوازی تازەی بیناسازی و کۆن بوونی کەرەستەی بیناسازی بە بەراورد لەگەڵ کەرستەکانی ئەمڕۆیی، ئەو قوتابخانانە ناستانداردن.

نەبوونی پێداویستییەکان و ستانداردەکان لە قوتابخانەکانی پارێزگای سنە، قوتابیانی تووشی کێشەکانی نەبوونی فەزای پێویست بۆ تاقیگە، وەرزشی و هونەری بەرەوڕوو کردووە و بە بەردەوامی لە مەترسی ڕوخانی بیناکاندان.

بە هۆی کەمتەرخەمییەکانی ڕێژیم لە کوردستان، هەموو ساڵێک قوتابیان تووشی ڕووداوی دڵتەزین دەبنەوە کە قەرەبوو ناکرێت، لەو پەیوەندییەدا دەتوانین ئاماژە بە گیان لەدەستدانی قوتابیانی دیواندەرە بە هۆی ڕوخانی دەرگای قوتابخانەکەیان بکەین و هەروەها قوتابیانی شیناوێ کە بە هۆی گڕگرتنی قوتابخانەکەیان سووتان و هەتا ئێستە نەیانتوانیوە مافی یاسایی خۆیان وەرگرن.