کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابخانەکانی شنۆ لە خەڵک پارە وەردەگرن

12:31 - 15 خاکەلێوه 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری "کوردستان میدیا" قوتابخانەکان لە "شنۆ" لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٠دا داوای پارەیان لە قوتابییان کردووە.

ساڵانی پێشوو قوتابخانە دەوڵەتییەکان لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن بڕە پارەیەکیان لە چوارچێوەی "هەدیە بە مەدرەسە" لە قوتابییان وەردەگرت و ئەوکات ئەو کارەی ڕێژیم کێشەی بۆ زۆربەی قوتابییان و بنەماڵەکان دروست کردبوو.

لە ماوەی ئەو ساڵانەی دواییدا سەرەڕای ئیجباریکردنی پارەی "هەدیە بە مەدرەسە" ڕێژیم بە بیانووی جۆراوجۆر وەک کڕینی پیداویستییەکان بۆ قوتابخانە لە قوتابییان پارە وەردەگرێت.

قوتابییان لە پێدانی پارە ناڕازین و زۆربەی قوتابییان دەڵێن کە ئەگەر ئەو پارەیەی بۆیان دیاری کردوون بۆ قوتابخانەی نەبەن مامۆستاکان لێیان تووڕە دەبێت و زۆربەی کات لەنێوان ئەو کەسانەی کە پارەی زۆر دەبەن و ئەوانەی کەم دەبەن یان پارەیان نییە بیبەن، جیاوازی دادەنێن.

سەرەڕای گرانی و بێکاری، وەرگرتنی پارە لە قوتابییان بەردەوام ناڕەزایەتیی خەڵک و قوتابییانی لێکەوتووەتەوە.