کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابخانەکانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان بۆ خوێندنی ئەمساڵ ئامادە نین

12:46 - 13 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: زۆرێک لە قوتابخانەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان، دروست نەکراونەتەوە و بۆ خوێندن نابن.

فەرهاد تەجەری مۆرەی ڕێژیم لە مەجلیسدا باسی لەوە کردووە، کە قوتابخانەکانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان، هەتا ئێستا ئاوەدان نەکراونەتەوە و بۆ خوێندنی ئەمساڵ ئامادە نین.

لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەی کرماشان لە ساڵی ڕابردوودا، زۆرێک لە قوتابخانەکانی ئەم ناوچەیە وێران بوون و قوتابییان بەبێ قوتابخانە ماونەتەوە، کە ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆری قوتابییان ساڵێکی خوێندنیان لەدەست بدەن.

لە ڕاستای نزیکبوونەوەی یەکەم مانگی پاییز و کرانەوەی قوتابخانەکان، هەتا ئێستە زۆرێک لە قوتابخانەکانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان ئاوەدان نەکراونەتەوە و بە قسەی بەرپرسانی ڕێژیم، قوتابخانەکان لەم ناوچەیە لەم ساڵەدا بۆ خوێندن شیاو نین.

نەبوونی قوتابخانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە قوتابییان لە خوێندن وەدوا بکەون، یاخۆ لە نێو خێوەت و کانێکسەکاندا درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن.