کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابخانەکانی کوردستان کەمیی مامۆستایان هەیە

18:32 - 13 خەرمانان 2720

ئەمساڵ قوتابخانەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیی مامۆستایان هەیە و ڕێژیم بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەمییە سەرباز موعەلیمەکان بۆ مامۆستایەتی دادەمەزرێنێت.

ئەو شارانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە بە شێوەی بەرچاو لەگەڵ کەمیی مامۆستا بەرەوڕوون بریتین لە: "پیرانشار ٤١٦ مامۆستا، بۆکان ٦١٢ مامۆستا، مەهاباد ٤٥٣ مامۆستا و سەقز ٥٤١ مامۆستا" کە ناچارن بە ئیزافەکاری ئەو کەمییە پڕ بکەنەوە.

هەروەها ڕێژیم ئەو کەسانەی کە زیاتر لە ١٠ سال لەوەپێش "سەربازموعەلیم" بوونە و هەتا ئێستا خەریکی کاری ئازاد بوونە و هەروەها هیچ شارەزاییەکیان لە وانەوتنەوەدا نییە بانگهێشت دەکات بۆ وانەوتنەوە و بە پارەیەکی زۆر کەم  ئەرکی وانەوتنەوەیان پێ دەسپێرێت.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە ئەو کەسانە شارەزاییەکیان لە وانەوتنەوەی ئێستادا بەهۆی گۆڕانکاریی کتێبەکانەوە نییە و قوتابییەکان دەبنە قوربانیی بێکیفایەتیی نیزامی فێرکاریی ڕێژیم و ناشارەزایی ئەو بەناو مامۆستایانە.