کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییان دەبێ لە کاتی ناونووسین لە قوتابخانە پارە بدەن

19:10 - 2 جۆزەردان 2722

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی "ئەحمەد مەحموودزادە" جێگری وەزیری پەروەردە و بارهینانی ڕێژیم وتی: "وامێکمان بۆ قوتابییان تەرخان کردووە هەتا بەم شێوەیە بتوانن تێچووی قوتابخانەی پێ دابین بکەن". ناوبراو ئاستی ئەو وامەی ٣٠ ملیۆن تمەن ڕاگەیاندووە.

پێدانی وام بۆ دابینکردنی تێچووەکانی خوێندن لە حاڵێکدایە کە بەپێی ئەسڵی ٣٠ی یاسای بنەڕەتیی ڕێژیم ئێران دەبێ کەرەستە و پێداویستییەکانی خوێندن بۆ قوتابییان بێ بەرامبەر دابین بکات.

لەم پەیوەندییەدا و لە مانگی ڕابردوودا مامۆستایان سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی ئەسڵی ٣٠ی یاسای بنەڕەتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردبوو.