کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییان لە سیستان و بەلووچسیتان قوتابخانەیان نییە

11:45 - 23 رەزبەر 2720

لە گوندی "گەواتامەک" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کە ١٧٠ قوتابیی هەیە تەنیا یەک کانێکسی وەک قوتابخانە تێدایە کە نیوەی زیاتری قوتابییان لە دەرەوەی کانێکسدا وانە دەخوێنن.

بەپێی گرتەڤیدیۆیەک کە لە قوتابخانەی "عاشوورا"ی گوندی "گەواتامەک" بڵاو بووەتەوە، ١٧٠ قوتابی ئەو گوندە لە هەموو خزمەتگوزارییەکان بێبەرین نەک هەر کورسی و مێزیان نییە بەڵکوو تەنانەت ڕاخەریان نییە لەسەری دابنیشن.

ئەو گوندە تەنیا یەک کانێکسی چکۆلەی هەیە کە قوتابییان دەتوانن لە نێویدا دابنیشن و مامۆستای قوتابخانەی ئەو گوندە وتوویەتی: "نازانم لە وەرزی گەرما و سەرمادا چۆن وانەیان پێ بڵێمەوە و قوتابییان ڕێگەیان نابێتەوە لەنێو پۆلەکەدا".

مامۆستای ئەو گوندە وتوویەتی: "لە ئێستادا کە کەشوهەوا گەرمە قوتابییان دەتوانن لە دەرەوە دابنیشن ئەگەر وەرزی زستان بێت نازانم چۆن دەتوانن لەو سەرمایەدا حوزووریان هەبێت".