کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییان "هیوا" دەچێنن

17:17 - 21 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: لە وەرزی چاندنی "بەڕوو"دا، ژەمارەیەک لە قوتابییانی گوندێکی شاری مەریوان، دەستیان بە چاندنی بەڕوو کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قوتابییانی گوندی "حەسەن ئاوڵە"، سەر بە شاری مەریوان، لە هەڵمەتێکدا دەستیان بە چاندنی بەڕوو کرد.

ئەو قوتابییانە بۆ پاراستنی ژینگه، بە شێوەی تیمی ئەو هەڵمەتەیان بەڕێوە بردووە.

مەبەستی قوتابییانی ئەو گوندە لە چاندنی بەڕوو، پەرەدان بە فەرهەنگی ژینگەپارێزی بووە.