![](/content/upload/1/news/28039_w920.jpg)
کوردستان میدیا: منداڵانی پۆلی چوارەمی سەرەتاییی قوتابخانەی سەمەد نیلووفەری لە شاری سەقز، لەگەڵ مامۆستاکانیان، پارکی شاریان خاوێن کردەوە.
قوتابییانی ئەم قوتابخانە، هاوڕێ لەگەڵ مامۆستاکانیان، بە خاوێنکردنەوەی پارکی شار، وانەی نیشتمانخۆشەویستییان وتەوە و بەم چالاکییەیان پەیامی ژینگەپارێزیی خۆیان ڕاگەیاند.
چالاکانی ژینگەپارێزی لە شارە جیاجیاکانی کوردستاندا، بە چالاکیی جۆراوجۆر، لە پەرەپێدان بە فەرهەنگی ژینگەپارێزی بەردەوامن و لە ئێستادا منداڵانیش لەم ڕێگایەدا ڕۆڵ دەگێڕن و هەنگاوی کاریگەر دەنێن.