کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییانی کرماشان لە سەرمادا وانەکانیان دەخوێنن

11:13 - 7 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کرماشان، شێرفەلەکەی گازی یەکێک لە قوتابخانەکانی لەسەر قوتابییان بەستووە و بەشێکی زۆر لە قوتابییان بەهۆی سەرماوە تووشی دڵ‌ئێشه بوونە و حاڵەتی ڕشانەوەیان گرتووه.

ئیدارەی گازی پارێزگای کرماشان، گازی یەکێک لە قوتابخانە پەراوێزنشینەکانی ئەو پارێزگایەی بەهۆی قەرزەوە پچڕاندووە.

دوای پچڕانی گازی ئەو قوتابخانەیە، بەشێکی زۆر لە قوتابییان بەهۆی سەرماوە تووشی دڵ‌ئێشه بوونە و حاڵەتی ڕشانەوەیان گرتووه.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دابین نەکردنی خزمەتگوزاری بۆ قوتابخانەکان، وەرگرتنی پارەی زۆرەملێ، کەمیی فەزای پەروەردە و کێشەگەلێکی دیکە، سیاسەتی نەخوێندەوارکردنی لە کوردستان و ئێران پێڕەو کردووە.