کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییەک لە ئیلام بەهۆی لێدانی مامۆستاکەی بارودۆخی جەستەیی نالەبارە

11:55 - 13 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی ڕابردوو قوتابییەکی خەڵکی گوندی "ڕیزوەند" سەر بە بەخشی "بوولی" شاری "چوار"ی پارێزگای ئیلام لەلایەن مامۆستایەکەی لێی دراوە کە جەستەی ڕەش و شین بووەتەوە.

ئەو قوتابییە پۆلی یەکی سەرەتاییە و لە قوتابخانەی "مونتەزیر قایمـ"ـی گوندەکەیان دەرس دەخوێتێت.

لە ئێستادا ئەو قوتابییە لە دۆخێکی خراپی جەستەیی و ڕووحیدایە و ناتوانێت لە جێگای خۆی هەستێت و بڕواتە قوتابخانه.

بنەماڵەی ئەو قوتابییە سکاڵایان دژی ئەو مامۆستایە تۆمار کردووە و داوایان کردووە لە ڕێگای یاسایی بەرانبەر بەو مامۆستایە هەڵوێست بگیردرێت.

بەپێی ماددەی ٧٧ی ئاییننامەی کردەیی قوتابخانەکان هەر جۆرە سزایەکی وەک: "بێڕێزی، لێدان و پێدانی مەشقی زۆر بە مەبەستی سزای قوتابییان" قەدەغە کراوە.