کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییەکی خەڵکی "دەڕە شار" توانی خەڵاتێکی جیهانی بەدەست بێنێت

17:49 - 27 پووشپەڕ 2722

قوتابییەکی بە ناوی "تەها عەلی محەممەدی" خەڵکی "دەڕە شار"ی سەر بە پارێزگای ئیلام، توانی میداڵی بڕۆنزی فیزیک لە ئاستی جیهانیدا لە وڵاتی "سویس" بەدەست بێنێت.

ئەو قوتابییە دوای سەرکەوتن لە پێشبڕکێی جیهانیی فیزیک توانیویەتی میداڵی قارەمانیی بڕۆنز لەو بوارەدا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

پێشتریش ناوبراو توانیبووی میداڵی قارەمانی لە بواری فیزیک لە ئاستی ئێراندا بباتەوە.

ساڵانە پێشبڕکێیەکانی قارەمانیی فیزیک لە ئاستی جیهاندا بەڕێوە دەچێت و لە پێشبڕکێیەکانی ئەمساڵی ئەو بوارەدا "تەها عەلی محەممەدی" توانیویەتی ببێتە براوەی خەڵاتی بڕۆنزی ساڵی ٢٠٢٢.