کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قێبرێس حوکمی دەسبەسەرکردنی ئیسرائیلییەکی درێژ کردەوە

16:27 - 15 رەزبەر 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەر دادگایەک لە "قێبرێس" حوکمی دەسبەسەرکردنی کاتیی ئیسرائیلییەکی درێژ کردەوە کە بە تاوانی ئەوەی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەکرێ گیراوە تاکوو بازرگانێکی ئیسرائیلی لەو دوورگەیە تێرۆر بکات، دەسبەسەر کراوە.

ئەو کەسە ٢٧ی سێپتامبر دەسبەسەر کراوە و پۆلیسی "قێبرێس" وتوویەتی کە لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا دەمانچەی پێ بووە.

وڵاتی ئیسڕائیل پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو کەسە لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئۆپراسیۆن دژی ئیسرائیلییەکانی دوورگەی "قێبرێس" بەکرێ گیراوە، بەڵام باڵوێزی ڕێژیمی ئێران لە "نیکۆزیا" ئەو تاوانەی بە بێبنەما وەسف کردووە.

پێناسەی ئەو کەسە هەتا ئێستا ڕانەگەیەندراوە، بەڵام گومانەکەن ئەوەن کە لەوانەیە کەسێکی ئازەری بێت کە پاسپۆرتی "ڕووسیـ"ـی هەیە.